بۆنەی تەکنەلۆجی
گەشتە تەکنەلۆجییەکانت بەهێز بکە
پەیوەندی، فێربوون و گەشەکردن لەگەڵ چالاکییە تەکنەلۆجییەکانمان
تێڕوانینێکی گشتی
خۆت لە بواری تەکنەلۆجیدا لێهاتوو بکە بە بەشادری کردن لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی پۆتان، کەسانی پێشەنگ و سەرکردەی بوارەکە بناسە و پانتایی هەل و دەرفەتەکانت فراوان بکە. ئیڤێنتەکانمان سەکۆیەک بۆ کاری پێکەوەیی و گەشەکردنی تاکە کەسیی دابین دەکەن. لەگەڵمان بن بۆ چالاکی وەکوو وۆرک شۆپ، هاکاسۆن، سیمینار وچالاکی بێوێنە.
پرۆگرامی بیت
بووتکامپەکانی بیت
پرۆگرامی بیت بێکاری بنبڕ دەکات بە باشترکردنی تواناکانی تەکنەلۆژیا و پێشخستنی کۆمەڵگەی تەکنەلۆژیا.
فێستیڤاڵی بیت
فێستیڤاڵی بیت تەکنەلۆجیا و هۆشیاری ژینگەیی و ڕۆحی کارسازی یەکدەخات و کاریگەرییەکی بێ کۆتا بەجێدەهێڵێت. ئامانجیەتی بە پابەندبوونی بە بەردەوامیی و داهێنانی تەکنەلۆجیا، مژدەی داهاتوویەکی سەوزتر و پێشکەوتووتر بدات.
هاکاسولی
هاکاسولی
هاکاسولی گەورەترین هاکاسۆنی نێودەوڵەتییە لە عێراق کە لە کۆتایی هەفتەیەکدا کۆمەڵگەی کۆدکردن کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی بە تیم کاربکەن و بیرۆکەکانیان بکەنە چارەسەری تەکنەلۆجی.
هاکاسۆن
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا چارەسەر بدۆزەرەوە و هاوبەشیی بکە.
هاکاسۆنی سمارت سولی
پۆتان متمانەی پێکرا یەکەمین بۆنەی سمارت سولی؛ کە هاکاسۆن بوو؛ ساز بکات.
ببنە بەشێک لەم پلاتفۆرمە هاوبەشە بۆ گۆڕینی سلێمانی لە ڕێگەی تەکنەلۆجیا و داهێنانەوە.
ئالەنگاری و چارەسەرەکان
سمارت سولی بە بەردەوامی کێشە و ئالەنگارییەکانی شارەکەمان لە ڕێگای پلاتفۆرمەکەیەوە ڕادەگەیەنێت. بانگهێشتی تاک، کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکان دەکات بۆ پێشنیارکردنی چارەسەری داهێنەرانە. چارەسەرەکان دەکرێت داهێنانی تەکنەلۆجی یان دەستپێشخەریی کۆمەڵایەتی بن.